Exodus 3:13-15

13موساش بە خودای گوت: «من وا دەچمە لای نەوەی ئیسرائیل و پێیان دەڵێم”خودای باپیرانتان منی بۆ ئێوە ناردووە.“ئەگەر پێم بڵێن:”ناوی چییە،“بڵێم چی؟»

14خوداش بە موسای فەرموو: «من هەم ئەوەی کە هەم.» هەروەها فەرمووی: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت:” ’هەم‘منی بۆ ئێوە ناردووە.“»

15هەروەها خودا بە موسای فەرموو: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت:”یەزدان
یەزدان: لە زمانی عیبری بە وشەی یەهوا‏ هاتووە. خودا ئەم ناوەی بۆ خۆی بەکارهێناوە، بۆ پەیمانبەستن لەگەڵ مرۆڤ.‏
، پەروەردگاری باوکانتان، خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب منی بۆ ئێوە ناردووە.“

«هەتاهەتایە ئەمە ناومە و
ئەمەش دێتەوە یادتان،
نەوە دوای نەوە.
Copyright information for CkbKSS